كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سێ مه‌رج بۆ پرسی چه‌كدانانیان ده‌خه‌نه ڕوو و هه‌ڕه‌شه‌یش له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن، ده‌توانین وه‌ڵامی حكوومه‌ت بده‌ینه‌وه و سهبرگرتنیشمان سنووری هه‌یه.
ئه‌بو موجاهید عه‌ساف به‌رپرسێكی میلیشیاكانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، ئه‌و مه‌رجانه‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی دایناوه، بۆ نزیكبوونه‌وه له حكوومه‌ت به ئامانجی ڕێكخستنی دۆسیه‌ی چه‌ك بریتییه له ده‌رچوونی ته‌واوه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خاك و ئاسمانی عێراق و گه‌ره‌نتیكردنی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان و ده‌رچوونی بڕیاری سیاسی و ئابووری عێراق له ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكاوه.
له‌باره‌ی مه‌رجی دووه‌مه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبوڵا ده‌ڵێ، پێویسته هێزه‌كانی توركیایش به ته‌واوی له باكوری عێراق بكشێنه‌وه و مه‌رجی سێیه‌میش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌بو موجاهید عه‌ساف گوتی، گرووپه‌كانی موقاوه‌مه ماوه‌ی 100 ڕۆژ چاوه‌ڕوانبوون و ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، سه‌رۆك وه‌زیران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ناوخۆی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌ر له‌وه‌ی گوێ له هێزه سیاسییه‌كان بگرێ و پشتیان پێ ببه‌ستێ، گوێ له ئامۆژگاری كه‌سانی تر و تۆم باراكی نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێمه ده‌توانین وه‌ڵامی ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت بده‌ینه‌وه، كه خه‌ریكی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی كوژراو و بریندارانی گرووپه‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامین، سهبرگرتنمان سنووری هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و كاره بێزاركه‌ر و نابه‌رپرسیارانه و به‌ر له‌وه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا سیاسه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه پێڕه‌و بكه‌ن.
















Leave a Reply