بینەر:
(85)
ئەمڕۆ دووشەم 10ی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا مەرجێکی نوێی خستە ناو گفتوگۆکانەوە و ڕای گەیاند، دەبێت ئێران قەرەبووی بنەماڵەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان بکاتەوە، ئەمەش لە وەڵامی داواکاریی تاراندا دێت بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لەسەر زیانەکانی جەنگی پێنج مانگی ڕابردوو.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، فەرمانم بە نوێنەرانی واشنتن کردووە کە داواکاریی قەرەبووکردنەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بخەنە ناو هەر گفتوگۆیەکی داهاتووەوە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە، پێدانی قەرەبوو بە ئێران بۆ زیانەکانی جەنگ هەرگیز لە هیچ یەکێک لە گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانماندا باس نەکراوە. هەروەها دووپاتی کردەوە، دەبێت قەرەبووی بنەماڵەی سەتان هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان بکرێتەوە کە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئێرانەوە کوژراون.
















Leave a Reply