ئەمڕۆ دووشەم 10ی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕای گەیاند کە گەرووی هورمز کراوەتەوە و هێزی دەریایی ئەمەریکا تاکە لایەنە کە کۆنترۆڵی کردووە. ناوبراو هەروەها دووپاتی کردەوە کە هێشتا توانای پەرەپێدانی گرژییەکانیان هەیە دژی ئێران و داوای قەرەبوو لە تاران دەکەن.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، گەرووی هورمز ئێستە کراوەتەوە. و ڕوونی کردەوە، “ژمارەیەکی زۆری کەشتی بەناویدا تێدەپەڕن و هێزی دەریایی ئەمەریکا تاکە لایەنە کە کۆنترۆڵی کردووە.” هەروەها دووپاتی کردەوە، ئەمەریکا تەواوی گەرووی هورمزی لە مین پاک کردووەتەوە.
پێشتر و هەر ئەمڕۆ، ترەمپ دووپاتی کردبووەوە کە داواکاریی قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان لە ئێران، دەخاتە ناو خاڵەکانی گفتوگۆوە، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکەی تاراندا بوو بۆ وەرگرتنی قەرەبووی زیانەکانی جەنگی پێنج مانگی ڕابردوو.
















Leave a Reply