به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ تۆڕی ئێن بی سی نیوز دووپاتی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته‌یش خواست و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بگاته ڕێككه‌وتن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بۆ ئێن بی سی نیوز گوتوویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ به ڕاوێژكاره‌كانی ڕاگه‌یاندووه، كه تا ئێسته‌یش خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه تره‌مپ متمانه‌ی به‌وه نییه كه ئێران پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ بوونی خواست بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، نادڵنیایی و بێ متمانه‌یی له جێبه‌جێكردنیشی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گرفتێكی تره.
ئاماژه‌ی دا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ستراتیجی له پێشینه‌ی ئێران له به‌رنامه‌ی ناوكییه‌وه بۆ گه‌رووی هورمز گۆڕاوه.
















Leave a Reply