دادوه‌ر مونیر حه‌داد ڕاوێژكاری یاسایی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق گوتی، حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بوونی نییه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت درێژه ده‌كێشن.
حه‌داد له لێدوانێكی بۆ تۆڕی “سكای نیوزی عه‌ره‌بی” گوتی، حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق ده‌كرێ به حیكمه و عه‌قلانییه‌ت له‌وانی تر جیا بكرێته‌وه، هاوكات په‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی دا و گوتی، عه‌لی زه‌یدی كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ره و ده‌یه‌وێ خزمه‌تی عێراق بكات و شتێكی نوێ پێشكه‌شی وڵات بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، عه‌لی زه‌یدی ده‌یه‌وێ ماوه‌ی 23 ساڵی ڕابردووی حوكمڕانی له عێراق بسڕێته‌وه، چونكه كێشه و گرفتی زۆر گه‌وره‌یان تێدا بوو و كار بكات له‌سه‌ر فره‌وانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان دا، تا چیتر هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی ئه‌منی و ئابووری و گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل له نێو عێراق بوونی نه‌مێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ میلیشیاكان دانراوه، تا چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، حهدان گوتی، ئه‌وه به پێویست نازانرێ، چونكه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ورد له نێو حكوومه‌ت هه‌یه، له هه‌مانكاتدا كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت پره‌نسیپی نه‌گۆڕه، ده‌وڵه‌ت پێویسته به‌سه‌ر چه‌ك و پاره و ئابووری زاڵ بێت.
















Leave a Reply