میدیاكانی ئەمەریكا بابەتی سەرەكیی دانوستانەكانی تاران و واشنتن ئاشكرا دەكەن

بینەر: (87)

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی كرد كە ئێوارەی ئەمڕۆ دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا دەست پێ دەكات، ئاژانسێكی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە شاندی هەردوو وڵات سەرنج دەخەنە سەر دەست پێكردنەوەی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز و لابردنی گەمارۆی دەریایی سوپای ئەمەریكا لەسەر بەندەرەكانی ئێران.

وەك ئاژانسی “ئەسۆشێتید پرێس”ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، جیا لەوانە دانوستانەكان باسی وەستانی هێرشەكان لە ناوچەكە دەكەن، لەوانە هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراقەوە، لەپاڵ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی ئێران بێ هیچ بەربەستێك، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو وڵاتانی ناوەندگیر پێوەندییەكانیان لەگەڵ هەردوو وڵات چڕ بكەنەوە و ئەگەری هەیە ئەوان بگەڕێنەوە بۆ یاداشتی لێكگەیشتنی واژووكراو لە نێوانیان لە 18ی حوزەیرانی رابردوو، وەك بنەمایەك بۆ دانوستانەكانیان.

ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم گەڕێكی تری دانوستانی ئێران و ئەمەریكا دەست پێ دەكات، لە دوای هەڵپەساردنی هێرشێكی فرەوانی سوپای ئەمەریكا بۆ سەر تاران كە سەرۆكی ئەمەریكا بە گەیشتنی خێرا بە رێككەوتنی مەرجدار كرد، دووپاتی كردەوە، دیارە كە ئێرانییەكان نایانەوێ هێرشیان بكرێتە سەر و بە قەبارەی هێرشەكەیان دەزانی، ئێستە دانوستانیان لەگەڵ دەكەین و ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم دەست پێ دەكات.

ترەمپ ئاشكرای كرد كە بە نیازی جێبەجیبَكردنی گەورەترین هێرش بوون لەوەتەی دووەم جەنگی جیهانی بۆ سەر ئێران، بەڵام رێككەوتنم پێ باشتر بوو لە هێرشەكە و رێككەوتن لەبارەی جگەرووی هورمزەوە هەیە و لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیش رێك دەكەوین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *