ئێستە عێراق كاریگەریی تەواوی داخرانی گەرووی هورمزی لەسەرە، بە دەست تەنگژەیەكی قووڵی داراییەوە دەناڵێنێت و خەریكە كار لە توانای حكوومەت لە خەرجكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی دەكات، بەغدا كە بە یەكێك لە هاوپەیمانە نزیكەكانی ئێران دادەنرێت، چەند جارێك داوای لە تاران كردووە رێگە بە فرۆشتنی نەوتەكەی و تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز بدات، بەڵام ئێران رێگەی پێ نادات.
د. ئیحسان شمەری توێژەری سیاسی پێی وایە چەند هۆكارێك بۆ ئەو هەڵوێستەی ئێران هەیە، لەوانە گوشاركردن و سنوورداركردنی هەوڵ و كارەكانی ناوخۆیی و دەرەكیی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە وەك هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی ئێران لە عێراق سەیریان دەكات، بەتایبەتی لە دوای سەردانی بۆ واشنتن، جیا لەوە تاران دەیەوێ بڵێت كە ئەو كۆنترۆڵی دۆخەكە دەكات و پێویستە بۆ بەغدا بۆ تاران بگەڕێتەوە و واشنتن ناتوانێت هیچ شتێكی پێشكەش بكات.
روونی كردەوە، ئێران پێی وایە نەرمی نواندن لەگەڵ هەر لایەنێك، بەتایبەتی عێراق، كارتی گەرووی هورمز، كە زۆر پشتی پێ بەستووە، لاواز دەكات و وا دەزانێت دەستسووككردن لەو بابەتە بەهای كارتەكە كەم دەكاتەوە، هۆكارێكی تری پێداگریی ئێران بەرانبەر بە عێراق، ئێران دەزانێت كە ئەمەریكا نایەوێ حكوومەتی زەیدی بڕووخێت، بۆیە گوشاری خستووەتە سەر بەهۆی پاڵپشتیكردنی لە لایەن واشنتنەوە، تاران دەیەوێ لە بەرانبەر بەوە واشنتن مەرجەكانی لەسەر ئەو، سەبارەت بە بوون و بەرژەوەندییەكانی لە عێراق سووك بكات.
















Leave a Reply