ترەمپ: ئێران یان ڕێککەوتن دەکات یان خۆی بەتەواوی بەدەستەوە دەدات

بینەر: (71)

ئەمڕۆ دووشەم سێی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە ئێران لە بەردەم دوو بژاردەدایە، یان گەیشتن بە ڕێککەوتن یان خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی، هاوکات سەرکردایەتیی ئێرانی بە “دووڕوو و فێڵباز” ناو برد و دووپاتی کردەوە کە گەرووی هورمز بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەمەریکادایە و ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، هیچ شتێک ناگاتە ئێران مەگەر ئێمە بمانەوێت و مەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت یان خۆبەدەستەوەدانێکی تەواوەتی هەبێت. هەروەها دووپاتی کردەوە، سەرکردایەتیی ئێران بە دووڕووییەکی باوەڕپێنەکراوەوە مامەڵە دەکات، داوای کۆبوونەوە دەکەن و دواتر دەڵێن هیچ گفتوگۆیەک ناکەن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، ئێران داوای گفتوگۆ دەکات و پاشان بەردەوام دەبێت لە دووپاتکردنەوەی بانگەشە ئاساییەکانی کە بەهێزەوە گەرووی هورمز بەڕێوە دەبات، بەڵام ئەو گەرووە لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئەمەریکادایە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *