كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی “نادیجدا”ی توركی ڕووبه‌ڕووی هێرش و گه‌مارۆی درۆنه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی به‌نده‌ری نۆڤۆرۆسیسكی ڕووسیا له ده‌ریای ڕه‌ش بووه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئاگر له‌سه‌ر كه‌شتییه به‌رز بووه‌وه و ژماره‌یه‌ك له تیمی كه‌شتیوانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ده‌ریایی توركیا بڵاوی كرده‌وه، كه كه‌شتی نادیجدا كه له به‌نده‌ری نۆڤۆرۆسیسك به ئاراسته‌ی به‌نده‌ری سامسۆن له توركیا له جووڵه دا بوو له دووری 20 میل له كه‌ناراوه‌كانی ڕووسیا هێرشی كرایه سه‌ر.
ئاماژه‌ی داوه، 22 كه‌س له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بوون و 13 هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیان، دوای هێرشه‌كان، سه‌رجه‌م كه‌شتیوانانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی هێزی ده‌ریایی ڕووسیا بۆ به‌نده‌ری نۆڤۆرۆسیسك گوێزراونه‌ته‌وه و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه سێ سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه برینیان سه‌خته.
كه‌شتییه‌كه هه‌ڵگری سه‌وزه و میوه بووه و زانیارییه به‌راییه‌كان سه‌ره‌تا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه چوار كه‌شتیوان برینداربوون، كه له نێویاندا سێیان توركن.
















Leave a Reply