محه‌مه‌د باقر خه‌رازی پیاوێكی ئاینی نزیك له ماڵباتی موجته‌با خامنه‌یی ڕابه‌ری ئێران ئاشكرای كرد، كه مه‌سعوود پزیشكیانی سه‌ركۆماری ئێران 28 جار داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، دواجار خامنه‌یی ئاگه‌داری كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وجاره داوای ده‌ستكێشانه‌وه بكات، ڕابه‌ر قبووڵی ده‌كات و له هه‌موو شتێك دوور ده‌خرێته‌وه.
خه‌رازی كه به لێدوانه‌كانی مشتومڕی زۆر له ناوخۆی ئێران دروست ده‌كات، ئه‌مجاره دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ڕابه‌ر پزیشكیانی ئاگه‌داركرده‌وه، كه ئه‌مجاره ده‌ست له كار كێشانه‌وه پێشكه‌ش بكات، قبووڵی ده‌كات و دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌مه به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری حكوومه‌ت گه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌یش وایكرد، كه سهركۆمار و به‌رپرسانی حكوومه‌ت له بیرۆكه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه پاشه‌كشه بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی خه‌رازی باسی له‌وه كرد، كه ڕابه‌ری ئێسته‌ی ئێران ده‌یه‌وێ ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و شاندی دانوستانكاری ئێران بكات، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مینداری ئێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران محه‌مه‌د باقر زولقه‌در له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه و ڕاوێژكاری سه‌ربازی خۆی موحسین ڕه‌زایی له شوێنی ئه‌و داده‌نێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی عه‌باس عێراقچی له شاندی دانوستانكاری ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكات.
ئه‌و قسانه‌ی خه‌رازی مشتومڕێكی زۆری له ناوخۆی ئێران ناوه‌ته‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌و زانیارییانه له‌و كاته هه‌ستیاره به كارێكی هه‌ڵه و مه‌ترسیدار هه‌ژمار ده‌كرێت.
















Leave a Reply