نەتەنیاهۆ: زەحمەتە كاریگەریمان بەسەر بڕیارەكانی ترەمپ هەبێت

بینەر: (471)

دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل، ددان بەوە دەنێ كە زەحمەتە بتوانرێت لەبارەی ئێرانەوە كاریگەرییان بەسەر بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا هەبێت.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایار، لە دوو سەرچاوەی بەرپرسەوە ئاشكرای كردووە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە گفتوگۆ تایبەتەكانی لەگەڵ كەسانی نزیكدا، ددان بەوە دەنێت كە توانای ئەوەی نییە كاریگەریی بەسەر بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپەوە هەبێت، لە كاتێكدا كە ترەمپ دەیەوێ‌ رێككەوتن بكات و كۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان باسیان لەوەیش كردووە، لە دانوستاندنی ئێستەی ئەمەریكا و ئێران بە تەواوی ئیسرائیل دوور خراوەتەوە.

دوێنێ‌ میدیای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، نەتەنیاهۆ لە گفتوگۆكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردووەتەوە، وڵاتەكەی لە هەموو بەرەكان بە سەربەخۆیی كار دەكات بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئێران و هاوپەیمانەكانی ئێران ببێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *