واشنتن پۆست: ئەمەریكا 12 ملیار دۆلاری ئێران دەداتەوە

بینەر: (481)

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی دەكرێت، كردنەوەی گەرووی هورمز بە چەند قۆناغێك دەبێت و ئەمەریكایش سزای سەر 12 ملیار دۆلاری ئێران هەڵدەگرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایار، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە چاوەڕوان دەكرێت لە نێوان ئەمەریكا و ئێران واژوو بكرێت، كردنەوەی گەرووی هورمز بە چەند قۆناغێك دەبێت، سەرەتا مینی دەریا كە ئێران دایناوە لادەبرێن و ئینجا ئەمەریكا ئابڵۆقەی دەریایی سەر ئێران هەڵدەگیرێت.

هەر هەمان رۆژنامەی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، سزای سەر 12 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران هەڵدەگیرێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، پەیامێكی لە ترووس سۆشیال بڵاو كردەوە و دووپاتی كردەوە، ئەگەر رێككەوتنی ئەمەریكا و ئێران نایاب و بە واتا نەبێت، ئەوا ئەمەریكا نایەوێ‌ و ئەو رێككەوتنەی ئەنجام دەدرێت، پێچەوانەی ئەو رێككەوتنە دەبێت كە حكوومەتی ئۆباما لەگەڵ ئێران ئەنجامی داوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *