سەرۆکی ئەمەریکا: سەرکردە توندڕەوەکانی ئێران ملکەچ دەبن

بینەر: (1.7K)

ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە تا ئێستە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی “پڕۆژەی ئازادی” نەداوە.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی (فۆکس نیوز) ڕای گەیاند، بیر لە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئازادی دەکەمەوە، بەڵام ئەم جارەیان بە قەبارەیەکی فراوانتر کە تەنیا لە یاوەریکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا کورت نەبێتەوە.

زیاتر گوتی، سەرکردە توندڕەوەکانی ئێران ملکەچ دەبن و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەم تا ئەو کاتەی دەگەینە ڕێککەوتن. لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاشکرای کرد کە “ئێرانییەکان داوایان لێ کردووین تۆزی ئەتۆمی لەو دامەزراوە وێرانکراوانەیان دەربهێنین، چونکە خۆیان تەکنەلۆجیای پێویستیان بۆ ئەو کارە نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەم، ترەمپ ڕای گەیاندبوو وەڵامەکەی ئێران سەبارەت بە پێشنیازەکەی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *