ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

بینەر: (1.7K)

ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئایاری 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پاکێجێکی نوێی سزاکانی دژ بە ئێران ڕاگەیاند، کە تیایدا ژمارەیەک کەسایەتی و چەندان کۆمپانیای کردووەتە ئامانج کە لە وڵاتانی جیاواز، لەوانە لە چین، ئیمارات و عومان بەڕێوە دەبرێن.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکادا هاتووە، ئەم کەسایەتییانە خراونەتە سەر لیستی سزاکانی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایەکانی دەرەوە (OFAC) کە بریتین لە: محەمەد ڕەزا ئەشرەف، سەمەد فەتحی و ئەحمەد محەمەدی، کە هەرسێکیان پێوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.

سەبارەت بە کۆمپانیا سزادراوەکانیش، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هەریەک لە کۆمپانیای “ئەتیک ئێنێرجی” لە ئیمارات و کۆمپانیای “بلانکا” بۆ کاڵای کۆمەڵ لە دوبەی، بەهۆی پێوەندییانەوە بە سوپای پاسداران سزادراون.

لە چینیش، هەریەک لە کۆمپانیاکانی “هۆنگ کۆنگ بلو ئۆشن”، “هۆنگ کۆنگ سانمۆ”، “جیاندی هۆنگ کۆنگ” و کۆمپانیای “ماکس هۆنۆر” بۆ بازرگانیی نێودەوڵەتی، خراونەتە لیستی سزاکانەوە بەهۆی هاوکاریکردن و پێوەندییان لەگەڵ سوپای پاسداران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *