ئەژی ئەمین: ناكرێ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌ڵێنده‌ر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورد بكات

بینەر: (1.4K)

سەرۆكی پێشووی یەكێك لە دامەزراوە هەواڵگرییەكانی كوردستان ئەژی ئەمین بۆ كەناڵی ئای تی ڤی بەریتانی دەڵێ، ئەمەریكا وەك بەڵێندەر مامەڵە لەگەڵ كورد دەكات، سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی كورد زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ هەر دەستوەردانێك و چوونە ناوەوەی خاكی ئێران دەكەن.

لە ڕاپۆرتێكی ئەو كەناڵە بەریتانیادا هاتووە، كوردەكان متمانەپێكراوترین هاوپەیمانی ئەمەریكان لە ناوچەكە، پێشتر كۆڵەگەی سەرەكی بوون لەسەر زەوی لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا، یەكێكیشن لە گەورەترین گرووپە ئیتنییەكان لە دنیا كە تا ئێستە بێ دەوڵەتن و بەسەر توركیا و ئێران و عێراق و سووریا دابەش بوون.

لە ناو ئێران ساڵانێكە هێزە بەرهەڵستكارەكانی كورد شانەی نوستوو و كادر و ڕێكخستنی نهێنییان هەیە، ئەمانە دەتوانن مەترسی لەسەر ئێران دروست بكەن، لە سەرەتای شەڕی دژ بە ئێرانیش ئەمەریكا تیشكی خستە سەر ئەگەری بەكارهێنانی هێزەكانی كورد بۆ هێرشی وشكانی بۆ سەر ئێران، بەڵام دواتر لەو قسانەی پەشیمان بووەوە.

لەبارەی چوونی هێزەكانی كورد بۆ ئێران، ئەژی ئەمین دەڵێ، بڕیارەكانمان لەسەر بنەمای سیاسەتی خەڵكانی تر نادەین، هێزەكانمان هێزی هەڵگەڕاوە نین، جووڵە لەسەر ئەوە ناكەین، هەركەسێك فەرمانمان پێ بكات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی درۆن و مووشەكەكانی ئێران و میلیشیا پاشكۆكانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بە تەواوی ڕووی لە زیادبوون كردووە، هێزەكانی بەریتانیا دوو درۆنیان لە فڕۆكەخانەی هەولێر خستە خوارەوە كە لە ئەنجامی یەكێكیان سەربازێكی ئەمەریكی بریندار بوو. هاوكات لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی سەربازێكی فڕەنسی گیانی لە دەست دا كە یارمەتیی هێزەكانی كوردی دەدا بۆ مەشقكردن بە هێزەكانی كورد.

هەرێمی كوردستان ئێستە گیری خواردووە بە دەست هێرشی ئێران لەلایەكەوە و هێرشی گرووپە میلیشیا چەكدارەكانی ئێران لە عێراق لەلایەكی ترەوە بە ئامانجی دەگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *