باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا هۆشداری دەداتە بە ئەمەریكییەكان و ئاگادارییان دەكاتەوە لەوەی میلیشیاكانی سەربە ئێران، لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەستیان بە هێرشی هەڕەمەكی كردووە، بۆیە داوا لە ئەمەریكییەكان دەكات بە رێگەی وشكانی عێراق جێبهێڵن.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی لەوەی زوو عێراق جێبهبهێڵن ، لە رێگەی ئوردن و توركیا و سعوودیە و كوێتەوە بڕۆن.
باڵوێزخانەی ئەمەریكا باس لەوە دەكات، میلیشیاكانی سەربە ئێران هێرشی هەڕەمەكی دەكەن، بە كردەنی ئەمەیان لە سەرانسەری عێراق و بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجام داوە.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، میلیشیاكانی سەربە ئێران لە عێراق دەستیان بە هێرشكردنە سەر دامەزراوەكان و شاندە دیپلۆماسییەكان كردووە، لە هەرێمی كوردستان و چەندان ناوچەی تری عێراق.
















Leave a Reply