هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی كوێت به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه شه‌ش درۆنی ئێرانیان له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه كه ده‌یانه‌ویست هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی باكور و باشووری وڵات.
گوته‌بێژێك به ناوی پاسه‌وانی نیشتمانی كوێت له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه ده‌یانه‌ویست هێرش بكهه سه‌ر ناوچه‌كانی باكور و باشووری وڵات، به‌ڵام توانیمان هه‌ر شه‌شیان بخه‌ینه خواره‌وه، له به‌رده‌وامی هه‌وڵ و ئاماده‌ییمان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی سه‌رجه‌م ناوچه گرنگه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا لایه‌نی به‌رپرس له ناردنی ئه‌و درۆنانه بۆ ناو خاكی كوێت ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ته‌نیا تاران درۆن و مووشه‌كی ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداو كردووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م شه‌ش درۆنه‌ی به‌یانی ئه‌مرۆیش له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆ كوێت ڕه‌وانه كرا بن.















Leave a Reply