شەڕ گەیشتەوە سووریا و حكوومەت هەڕەشە لە حزبوڵا دەكات

بینەر: (824)

حزبوڵای لبنان سووریای بۆردمان كردووە و هێزی زۆری بردووەتە سەر سنووری ئەو وڵاتە، ئەمەش ئەگەری شەڕێكی نوێ لە نێوان سوپای سووریا و حزبوڵا هەیە.

دوای 10 رۆژ لە هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە خەریكە دەچنە ناو شەڕەكەوە.

سووریا لە رۆژی یەكەمەوە پاڵپشتی خۆی بۆ هێرشی سەر ئێران راگەیاندووە، ئەمەش وای لە لق و پۆپەكانی ئێران لە ناوچەكەدا كرد وەك دوژمنی پلەیەك سەیری سووریا بكەن.

حزبوڵای لبنان شەوی رابردوو بۆمبی گرتووەتە سووریا، ناوچە سنوورییەكانی كردووەتە ئامانج .

ئاژانسی سانای سووریا بڵاوی كردەوە، حزبوڵا هێزێكی زۆری هێناوەتە سەر سنووری سووریا.

حكوومەتی سووریا رای گەیاند، ئێستە لەگەڵ حكوومەتی لبنان لە پێوەندیدان كە بۆچی ئەو هێزانە هاتوونەتە سنووری سووریا. رایشی گەیاند، سوپای سووریا ئەوە قبووڵ ناكات و هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە ئەگەری پێكدادان هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *