هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوە دەچێت

بینەر: (1.5K)

بڕیارە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و ركابەریش لە نێوان دوو كاندیدی كوردە.

ئەمڕۆ سێشەم 27ـی كانوونی دووەم، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، كارنامەی هەشتەم كۆبوونەوەی وەرزی یەكەمی خولی شەشەمی یاسادانانی بڵاو كردووەتەوە كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق، 18 كاندید كێبەركێی لەسەر بە دەستهێنانی ئەو پۆستە دەكەن.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی بڵاو كراوەتەوە، بڕیارە سەعات 11ـی ئەمڕۆ سێشەم كۆبوونەوەكە بەڕێوە بچێت.

هەرچەندە تا ئێستە 19 كاندید بۆ ئەو پۆستە هەن، بەڵام ركابەرییەكە لە نێوان دوو كوردە كە ئەوانیش فوئاد حوسێن و نزار ئامێدییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *