تامر هایمان سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگریى سه‌ربازى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له دژى ئێران كه‌وتووه‌ته جووڵه، ئاشكرایشى ده‌كات له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا ئیسرائیل ویستوویه‌تى هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م، تامر هایمان سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگریى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا ئیسرائیل به‌نیاز بووه هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵام به‌هۆى خراپى هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌مه نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و هه‌نگاوه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاى له یه‌كتر نزیك كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، “به كردار ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران كه‌وتووه‌ته جووڵه”. پێشبینى ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوه له داهاتوودا چه‌ندان شێوه له‌خۆ بگرێت، له‌وانه پرۆسه‌ى گومڕاكردن و كاریگهردانان، هێرشى ئه‌لیكترۆنى، ئۆپراسیۆنى تایبه‌ت، ته‌نانه‌ت جه‌نگى كراوهیش ده‌گرێته‌وه.
















Leave a Reply