بینەر:
(1.5K)
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى ده‌كات له ناوچه‌ى داره‌مان له كه‌ركووك شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان پۆلیس و چه‌ند كه‌سێك دروست بووه كه بازررگانى ماده‌ى هۆشبه‌رن له ئه‌نجامدا پۆلیسێك كوژرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، له كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێك له دژى چه‌ند كه‌سێك كه تۆمه‌تبارن به بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر، ته‌قه له پۆليس كراوه و پۆلیسێك كوژراو و یه‌كێكى تریش برینداره.
سه‌رچاوه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه له كاتى ئۆپراسیۆنه‌كه هێزه ته‌ناهییه‌كان توانیوینه تۆمه‌تبارێكى گه‌وره بگرن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان ماده‌ى قه‌ده‌غه‌كراو داگیراوه. پۆلیسه برینداره‌كه‌یش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه بۆ چاره‌سه‌رى.















Leave a Reply