ئێران ده‌ستی به مانۆڕێكی مووشه‌كی كردووه و ئه‌مڕۆ و رۆژانی رابردوو له چه‌ندان شاری جیاوازی ئێران، خه‌ڵك مووشه‌كیان به ئاسمانه‌وه بینیوه، سوپای ئێران ده‌یه‌وێت تواناكانی خۆی له بواری هه‌ڵدانی مووشه‌ك و له‌هه‌مان كاتدا به‌رگریی مووشه‌كی تاقی بكاته‌وه.
وه‌ك ئاشكرایه له جه‌نگی 12 رۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل، به‌رگریی مووشه‌كیی ئێران به ته‌واوی تێكشكا و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده توانای هه‌ڵدانی مووشه‌كی پارێزرا.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگ ته‌واو بووه، ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه تا بتوانێت زۆرترین ژماره‌ی مووشه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت و له هه‌مان كاتدا په‌ره به سیستمی مووشه‌كیی خۆی بدات.
دوێنێ ئهسكسیۆسیش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئیسرائیل ئاگاداری ئه‌و جووڵه و مانۆڕانه‌ی ئێرانه و نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئێران ده‌ستپێشخه‌ری بكات و هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
هاوكات سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌ی ئێران و ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه‌ی رێكی خستووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانی رابردووی زۆر جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و گومانه‌كه‌یان به‌هێزتر كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌م ”ئێن بی سی نیوز” له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی له‌و سه‌ردانه ئه‌وه‌یه پلان و پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران پێشكه‌شی تره‌مپ بكات.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له 29ی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه. به‌رپرسانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆره نه‌ته‌نیاهۆ هه‌وڵ بدات تره‌مپ بۆ هێرشێكی تر رازی بكات، چونكه پێی وایه ئێران په‌ره‌ی به مووشه‌كه بالیستیكییه‌كانی داوه كه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێن.
به بۆچوونی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، په‌ره‌پێدانی مووشه‌كیی ئێران ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵكو راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر ئێران پێشی پێ نه‌گیرێت، ئه‌وا تواناكانی له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك بۆ سێ هه‌زار دانه له ساڵدا به‌رز ده‌بێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیی ئیسرائیله ئه‌وه‌یه ئێران له یه‌ك كاتدا بتوانێت ژماره‌ی زیاتری هێرشی مووشه‌كی بۆ به ئامانجگرتنی ئیسرائیل به‌كار بهێنێت.
عه‌لی واعز به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئێران له گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران، مانگی رابردوو له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز گوتبووی، كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك له ئێران شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر جه‌نگێكی تر ده‌ست پێ بكات، هیوا ده‌خوازن له جیاتی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 12 رۆژ 500 مووشه‌ك بگرنه ئیسرائیل، ژماره‌كه بۆ دوو هه‌زار مووشه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌ر له سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل بشێوێنن.















Leave a Reply