به بڕواى چاودێرانى سیاسى، ستایشى فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق بۆ ئه‌و میلیشیایانه‌ى بڕیارى چه‌كدانانیان داوه، به هه‌نگاوێكى یاسایى داده‌نرێت له عێراق و له‌مه‌ودوا ئه‌و میلیشیایه‌ى چه‌ك دانه‌نێت ئه‌وا رووبه‌رووى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌بێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند میلیشیایه‌كى عێراقى ره‌زامه‌ندییان نیشاندا چه‌ك دابنێن، فایه‌ق زێدان ستایشى ههنگاوهكهى كرد، به بڕواى چاودێرانى سیاسى ئه‌و ستایشه‌ى زێدان ته‌نیا “ره‌مزى و واتایى نییه” به‌ڵكو میلیشیاكان به ده‌ستووره‌وه پابه‌ند ده‌كات و له‌دواى 2003 وه یه‌كه‌مجاره هه‌ڵوێستى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراقدا له‌سه‌ر چه‌كى میلیشیاكان روون بێت.
نزار حه‌یده‌ر چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى عێراق ئۆبزێرڤه‌ر ده‌ڵێ، “ده‌ستخۆشى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌ڵوێستێكى روونى دادوه‌ریی له‌سه‌ر دۆسیه‌ى چه‌ك ده‌خاته‌ڕوو، له‌مه‌ودوا هه‌ر میلیشیایه‌ك ره‌تى بكاته‌وه چه‌ك دابنێت ئه‌وا راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌بێته‌وه”.















Leave a Reply