فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” رای گەیاند، پێش سەری ساڵ، هەواڵی خۆش بە گەلەكەمان رادەگەیەنین.
مەزڵووم عەبدی بەشداریی لە ئاهەنگی 10 ساڵەی ئەنجوومەنی سووریای دیموكراتی كرد و پەیامێكی دا.
عەبدی لە پەیامەكەیدا گوتی، پێش سەری ساڵ هەواڵی خۆش بەگەلەكەمان دەدەین. گوتی، لەگەڵ دیمەشق پێشكەوتن ڕووی داوە و هەوڵ دەدەین ئەو موژدەیە بە گەلەكەمان بدەین كە یەكگرتن لەگەڵ حكوومەتی سووریا، پێش سەری ساڵ ڕوو دەدات”.
لەبارەی گفتوگۆكانەوە باسی لەوە كرد، ئێستە دۆخەكە گۆڕاوە و وەك پێشتر نییە، دەوڵەتانی ناوچەكە ئێستە دژایەتیی ئێمە ناكەن و گۆڕانكاریی لە ڕێبازەكانیاندا ڕووی داوە، رەنگە لەم ماوەشدا گفتوگۆ بكەین.
عەبدی نەیشاردەوە كە شتەكان باش دەچنە پێشەوە و ئەوانیش وەك هەسەدە، ئامادەن رێككەوتنی 10ی ئادار جێبەجێ بكەن و داوای لامەركەزی لە بەڕێوەبردندا دەكەن.















Leave a Reply