توركیا: فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكى ده‌كڕین و ده‌ستبه‌ردارى سیسته‌مى به‌رگرى رووسیش نابین

بینەر: (1.5K)

وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا ئه‌مڕۆ راى گه‌یاندووه‌ توركیا و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵگرتنى كۆسپه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى توركیا بخرێته‌وه‌ پرۆگرامى كڕینى فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیف -35 و هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌ردارى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400 رووسى نابێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12 ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز ناوه‌ڕۆكى راگه‌ینراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیاى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، توركیا و ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكى گفتوگۆن له‌سه‌ر سزاكانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و كۆسپانه‌ى كه‌ رێگرن له‌ به‌رده‌م ئه‌نقه‌ره‌ تا بخرێته‌ پرۆگرامى كڕینى ئێف 25ى ئه‌مه‌ریكى.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *