به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن پرۆگرامى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاماده كراوه، هه‌ولێر له رێبه‌رى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى یه‌كه‌مه، كه‌ركووك دووه‌م و سلێمانى سێیه‌مه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، ده‌قى راپۆرتێك له‌سه‌ر رێبه‌رى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن پرۆگرامى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده كراوه، هه‌رێمى كوردستان له پێنوێنییهكان پێش شاره‌كانى عێراق ده‌كه‌وێ به تێكڕایى 0.740 ، له‌سه‌ر ئاستى شاره‌كانیش هه‌ولێر له پله‌ى یه‌كه‌م دێت به پێنوێنى 0.751. به‌دواى ئه‌ویش كه‌ركووك دێت 0.738، سلێمانیش به پله‌ى سێیه‌م دێت به 0.737.
له راپۆرته‌كه‌دا رێبه‌ری گه‌شه‌پێدانى مرۆیى نیشتمانى به‌و جۆره پێناسه كراوه، سه‌رژمێرییه‌ك بۆ پێوانه‌كردنى ئاستى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى له وڵاتان دیارى ده‌كات له‌سه‌ر سێ سێ ره‌هه‌ندى: ته‌مه‌نى خه‌مڵێنراو له كاتى له دایكبوون، وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ ته‌ندروستى و ته‌مه‌ندرێژى. تێكڕاى فێربوون، هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندی سێیه‌می پشكى تاكه له كۆى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى.
















Leave a Reply