به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه سوودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى ده‌ستیان له بڵاوكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له رۆژنامه‌ى وه‌قائیع هه‌بووه، هه‌ردووكیان سه‌ر به نوورى مالیكین و “ئه‌مه‌یش پیلانگێڕییه له دژى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دیدى عێراقى لێدوانى به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، روونیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ر دوو ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستى باڵایان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تى بڕیارى دانانى حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له لیستى تیرۆر، سه‌ر به نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى یاسان.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌وان لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستان، لیژنه‌یه‌كه سه‌ر به بانكى ناوه‌ندى عێراقه و بانكى ناوه‌ندیش سه‌ربه حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكو سه‌ربه په‌رله‌مانه به‌گوێره‌ى ده‌ستوور. ئه‌و كه‌سه‌ى جێگره له بانكى ناوه‌ندى سه‌ربه نوورى مالیكیه، ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رۆكى رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقیشه هه‌ر سه‌ر به نوورى مالیكییه. بۆیه به گوته‌ى به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌مه پلانێك بووه له دژى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
هه‌فته‌ى رابردوو بڕیارێكى لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیروریستان بڵاوكرایه‌وه، كه حزبوڵاى لبنانى و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌نى ده‌خاته لیستى تیرۆره‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى به “هه‌ڵه” زانى و گوتى، “سزاى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه كه‌مته‌رخه‌من”.
















Leave a Reply