كیس كیلۆج نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ ئۆكراینا رای گەیاند كە گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كۆتاهێنان بە شەڕی ئۆكراینا زۆر نزكە و لەسەر دوو بابەتی سەرەكی ماوەتەوە، دواڕۆژی ناوچەی دۆنباس و وێستگەی ئەتۆمیی زابۆریجیای ئۆكراینی.
رووسیا لە شوباتی 2022 دەستی بە هێرشێكی فرەوان بۆ سەر ئۆكراینا كرد و تا ئێستە شەڕێكی سەخت بەردەوامە، رووسیا لە چەند بەرەیەك پێشڕەوی كردووە و چەند ناوچەیەكی ئۆكراینای داگیر كردووە، لەو كاتەی ئەمەریكا دەیەوێ شەڕەكە بوەستێت، كیلۆج كە بڕیارە لە كانوونی دووەمی داهاتوو لە پۆستەكە نەمێنێت گوتی، هەوڵەكانی چارەسەركردنی ململانێكە لە 10 مەتری كۆتاییدایە، كە هەمیشە سەختترین بووە.
روونی كردەوە، دوو بابەتی سەرەكی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، ئەوانیش پێوەستن بە خاك، دواڕۆژی ناوچەی دۆنباس و دواڕۆژی وێستگەی ئەتۆمیی زابۆریجیا لە ئۆكراینا، كە ئێستە بەدەست رووسیایە و گەورەترینە لە ئەوروپا، ئەگەر ئەو دوو بابەتە چارەسەر بكرێت، پێم وایە بەرەو چارەسەری دەچین و خەریكین بە كۆتایەكەی دەگەین و پێشی دەگەین.
















Leave a Reply