خه‌لیل حه‌یه به‌رپرسی باڵای حه‌ماس له غه‌زه رای گه‌یاند، ئاماده‌ن چه‌ك راده‌ستی حكوومه‌تێك بكه‌ن كه له داهاتوودا له غه‌زه داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی ئیسرائیل له غه‌زه كشابێته‌وه.
ئه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا به میدیاكانی گوتووه، هه‌بوونی چه‌ك له ده‌ستی حه‌ماس گرێدراوی پرسی داگیركارییه و هه‌ر كاتێك داگیركاری كۆتایی پێ هات، چه‌كیش كۆتایی دێت.
به‌گوێره‌ی ”عه‌ره‌بیه” ئه‌و قسانه‌ی حه‌یه له كاتێكدا ده‌گوترێن كه خه‌ریكه قۆناغی دووه‌می ئاشتیی غه‌زه ده‌ست پێ بكات، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ده‌سته‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئیداره‌ی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرێت
رۆژی هه‌ینی دوو به‌رپرسی رۆژئاوایی ئاشكرایان كردبوو، ده‌سته‌كه به ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی ناسراوه كه 12 رێبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا تێیدا ئه‌ندامن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئیداره‌ی غه‌زه به ده‌سته‌وه ده‌گرن.
دواتر گرووپێك له كه‌سانی ته‌كنۆكراتی فه‌له‌ستینی داده‌مه‌زرێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای جه‌نگ كاروباری رۆژانه‌ی غه‌زه راپه‌ڕێنێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه له كۆتایی ئه‌مساڵ و دوای دیداری نه‌ته‌نیاهۆ و تره‌مپ رابگه‌یه‌نرێت.
دواتر هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی له غه‌زه جێگیر ده‌كرێن و ئه‌گه‌ری زۆره له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو، ئه‌و هێزه رابگه‌یه‌نرێت.
















Leave a Reply