كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا پلانى ستراتیجى ته‌ناهى بۆ ساڵانى داهاتوو بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوى عێراق نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م، میدیاى عێراقى سه‌رنجی داوه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیى پلانى ستراتیجى ته‌ناهى ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن كۆشكى سپى بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى عێراق نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده عێراق په‌یماننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیجى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، دووپات له‌سه‌ر فراوانبوونى هه‌ژموونى واشنتن كراوه له نیوه‌ى رۆژئاواى گۆى زه‌وی، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانى راسته‌وخۆ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه سیاسه‌تى پێگوتنى راسته‌وخۆ كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌و ناوچه‌یه پێڕه‌وى كردووه، ئامانجه‌كه‌ى به‌دى نه‌هێناوه. له‌وانه‌یشه له ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌ى جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیستم و سه‌ركرده‌كانى ناوچه‌كه بكات و هیچ شتێك نهسپێنێ”.
















Leave a Reply