ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌سه‌ر بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵاى لبنانى و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌نى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه گوتى، “به‌رپرسانى عێراق روونكردنه‌وه‌ى فه‌رمیى خۆیان داوه، ئێمه‌یش به فه‌رمى پشت به لێدوانى ئه‌وان ده‌به‌ستین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م، ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى پرسیارى هه‌ڵوێستى ئێرانى لێ كرا له‌سه‌ر بڕیارى دانانى حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له لیستى تیرۆر له عێراقه‌وه. به‌قائى له وه‌ڵامدا گوتى، “به‌رپرسانى عێراق روونكردنه‌وه‌ى فه‌رمییان داوه، ئێمه‌یش به فه‌رمى پشت به لێدوانى ئه‌وان ده‌به‌ستین”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئیسماعیل به‌قائى ده‌ڵێ، “كاتێك به‌رزترین به‌رپرسى جێبه‌جێكار (سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق) ده‌ڵێ ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى كارگێڕییه، ئه‌وا ئێمه نابێت ئه‌و لێدوانه تێپه‌ڕێنین”.
هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكرا كرا لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستان له بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیارى داوه، حزبوڵا و ئه‌نساروڵا “حووسییه‌كان” بخاته لیستى تیرۆره‌وه و بڕیاره‌كه‌یش له رۆژنامه‌ى وه‌قائیع بڵاو كراوه‌ته‌وه، سوودانى بڕیاره‌كه‌ى به “هه‌ڵه” وه‌سف كرد. ئه‌نساروڵا و حزبوڵا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌كرێن.
















Leave a Reply