محه‌مه‌د مه‌یاحى پارێزگارى واست ئاشكراى ده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه له دادگاى فیدراڵى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كرێن و پێشبینیش ده‌كات، یه‌كه‌م دانیشتنى خولى نوێى په‌رله‌مان بكه‌وێته سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د مه‌یاحى كه هاوكات سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى واسته، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، “له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كرێن و له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو له ساڵى نوێ، یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و سوێندخواردنى په‌رله‌مانتاران”.
له‌باره‌ی كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تیش مه‌یاحى ده‌ڵێ، “عه‌لى شوكرى و حه‌مید شه‌ترى و باسم به‌درى كاندید كراون، هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت كاندید ده‌كرێت.
















Leave a Reply