دەستەی كاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا “رۆژئاوای كوردستان”، بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی ئاهەنگگێڕان و گردبوونەوەی جەماوەری بەبۆنەی ساڵوەگەڕی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، هۆكارەكەشی بۆ بوونی كردەوەی تیرۆریستی گێڕایەوە.
دەستەی كاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فەرمانێكی دەركرد و بەپێی بڕیارەكە، كۆبوونەوەی گشتی لە ڕۆژانی حەوت و هەشتی كانوونی دووەم، لە هەموو ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەغە دەكات.
دەستەكە هۆكاری بڕیارەكە بۆ هەلومەرجی تەناهیی ئێستە و زیادبوونی چالاكیی شانە تیرۆریستییەكان گەڕاندووەتەوە، كە ڕەنگە ساڵوەگەڕی ڕووخانی رژێمی ئەسەد،بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری بقۆزنەوە.
ڕۆژی هەشتی كانوونی یەكەمی 2024، لە كاتێكدا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا بە سەركردایەتیی ئەحمەد شەرع چوونە نێو دیمەشقەوە، حكوومەتەكەی بەشار ئەسەدیان رووخاند و ژمارەیەك لە بەرپرسانیان گرت، ئەسەد و خێزانەكەی و بەشێك لە بەرپرسانی تری رژێمەكەی بەرەو رووسیا هەڵاتن.
















Leave a Reply