ویتکۆف و پوتین کۆ دەبنەوە

بینەر: (1.2K)

بڕیارە سبەی سێشەم ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەردانی مۆسکۆ بکات و لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیادا کۆ ببێتەوە.

ئامانجی سەرەکیی ئەو سەردانەی ویتکۆف بۆ رووسیا پێوەندی بە جەنگی ئۆکراینا هەیە و دۆناڵد ترەمپ حەز دەکات هەر چی زووە کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت.

بە گوێرەی سی ئێن ئێن ئەمەریکا پێشنیازێکی نوێی خستووەتە بەردەم رووسیا ئەویش ئەوەیە ناوچەی دۆنباسی ئۆکراینا بە شوێنێکی ئارام و داماڵڕاو لە چەک رابگەیەنرێت بەڵام ئیدارەکردنەکەی بە مۆسکۆ بسپێردرێت.

دوێنێ یەکشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هیوای خواست هەرچی زووە کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنرێت و لایەنەکان سازش بۆ یەکتر بکەن.

ئەم سەردانە نوێیەی ویتکۆف بۆ رووسیا دوای ئەوە دێت کە ماوەی رابردوو ئەمەریکا گوشاری خستە سەر ئۆکراینا بە هەندێک مەرج رازی بێت بەڵام ئەوروپییەکان دیسان هاتنە سەر خەت و گوتیان نابێت رێککەوتن بەسەر ئۆکراینادا بسەپێنرێت.

داخوازیی سەرەکیی ئۆکراینا ئەوە بووە بێتە پاڵ ناتۆ بەڵام رووسیا دژی ئەو داواکارییەیە و لە دواین پێشنیازی ترەمپیش باس لەو خاڵە کرابوو و گەرەنتی ئەوەی بە رووسیا دابوو ئۆکراینا ناچێتە نێو رێکخراوی سەربازیی ناتۆوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *