بەسێ هۆزات: ئێمە تاوانێكمان ئەنجام نەداوە تا دەوڵەت لێمان ببورێت

بینەر: (1.6K)

بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە رای گەیاند، ئێمە تاوانمان نەكردووە تا دەوڵەتی تورك لێبوردنمان بۆ دەربكات. دەشڵێت، خەباتمان دژی سیاسیەتی جینۆسایدی گەلەكەمان كردووە، كە دەوڵەتی تورك سەدەیەك پیادەی كرد.

بەسێ‌ هۆزات هاوسەرۆكی كەجەكە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ مێدیا هەبەر گوتی، كادیرانی پارتی كرێكارانی كوردستان چاوەڕوانی هیچ لێبوردنێك لە دەوڵەتی توركیا ناكەن، ئێمە تاوانێكمان ئەنجام نەداوە تا داوای لێبوردن بكەین، تاوانباران داوای لێبوردن دەكەن، ئێمە خەباتمان كرد دژی سیاسەتی جینۆساید و نكوڵیكردن كرد، كە گەلەكەمان رووبەڕوی بووەەوە كە دەوڵەتی تورك سەدەیەكە پەیڕەوی لێ كرد.

بەسێ‌ هۆزات گوتیشی: ئێمە خەباتمان كرد بۆ ئازادی و ناسنامەی گەلەكەمان، بۆیە ئێمە داوای هیچ لێبوردن و یاسایەك ناكەین بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، جێگەی ئێمە خەباتكردنە لە ناو ڕیزەكانی گەلەكەماندا، ئامانجیشمان نییە بچینە پەرلەمان یان شوێنێكی تری ئەنقەرە، خەباتی ئێمە زۆر لەوە فراوانترە و بەردەوام دەبین.

بەسێ هۆزات ناوی ڕاستەقینەی هولیا ئۆرانە و لە ساڵی 1978 لە ناوچەی هۆزاتی سەر بە شاری دەرسیم لە دایك بووە. خێزانی بەسێ هۆزات قوربانیی جینۆسایدی دێرسیمن لە ساڵی 1938، باپیرە گەورەی و چەندان ئەندامی تری خێزانەكەی بوونەتە قوربانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *