بەناوی پۆلیسەوە كیلۆیەك و 200 گرام زێڕیان لە ژنێكی 70 ساڵان برد

بینەر: (278)

ژنێكی تەمەن 70 ساڵان دەكەوێتە تەڵەی چەند دزێكەوە و بەناوی ئەوەی پۆلیسن و ئەو زێرانەی كڕیونی پێشتر دزراون، بۆ پشكنین دەیانبەن، بۆیە زیاتر لە كیلۆیەك زێڕیان رادەست دەكات.

تەلەفۆنێك بەناوی بنكەی پۆلیسەوە بۆ زەكییە ئاسڵانی تەمەن 70 ساڵان دێت و پێی دەڵێت، كچەكەت زێڕی كڕیوە و گومان دەكرێت دزرابن، بۆیە پۆلیس دەنێرن زێڕەكانیان بدەرێ تا پشكنینی بۆ بكەن.

دزەكە بەناوی پشكنینی پۆلیسەوە داوا لە زەكییە دەكات كە زێڕەكانیان تازە كڕیوە، پێشتر دزراون و دەبێت بیانپشكنن با زانین ئەون یان نا، ئەویش بێ بیركردنەوە رادەستیان دەكات و ئیتر ناپرسێت ئێوە كێن و ئەگەر پۆلیسن، بۆچی ئۆتۆمبێلی پۆلیستان پێ نییە، یان ناسنامەیەك پێشان بدەن.

دوای ئەوەی سكاڵا دەكات، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەكانی هۆبەی ئاسایشی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد، هەریەك لە (ی.ئـ)، (ئی.ئـ) و (ئـ.م) كە دزەكان بوون گیران.

رووداوەكە لە شارۆچكەی كایاپناری سەربە ئامەدی باكوری كوردستان رووی داوە، پێشترش زەكییە دزییەكی تری لێ كراوە و گومان دەكرێت هەمان ئەو كەسانە بن كە ئێستە زێڕەكانیان دزیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *