وه‌زیری ناوخۆی پاكستان گه‌شبینی زۆر له په‌راوێزی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆ و سوپاسالاری پاكستان بۆ تاران و دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.
موحسین ڕه‌زا نه‌قه‌وی وه‌زیری ناوخۆی پاكستان ئاشكرای كرد، كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئێران به خاڵێكی زۆر ئه‌رێنی كۆتایی هات و پێشكه‌وتنی گه‌وره له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران هاتووه‌ته دی.
ئه‌مه یه‌كه‌م لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی پاكستانه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاران كه شاندێكی گه‌وره یاوه‌ری ده‌كرد و عاسم مونیری سوپاسالاری پاكستانیش به‌شداری تێدا ده‌كرد.
نه‌قه‌وی گوتی، له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێی دووباره چالاككردنه‌وه‌ی یاداشتی لێكگهیشتنمان كرد، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان.
له‌لایه‌كی تره‌وه سوپای پاكستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه فه‌رمانده‌ی باڵای سوپا موشیری سه‌ربازی عاسم مونیر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران تاوتوێ وه‌ستانی گرژی زیاتری له نێوان تاران و واشنتن كردووه.
















Leave a Reply