یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌ڕێوه‌چوو

بینەر: (1.8K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل له‌ هه‌ولێر دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: \”به‌ره‌ی گه‌ل به‌رده‌وام ده‌بێت\”.

شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ \”ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (2025/8/23) له‌ باره‌گای به‌ره‌ی گه‌ل له‌ شاری هه‌ولێر، تاوانه‌ له‌یاسا به‌ده‌رو قێزه‌ونه‌كه‌ی ڕۆژی 22ی مانگ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوهه‌ڵوێستانی به‌ره‌ی گه‌ل بوو\”.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل ده‌ڵێت: \”هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڵێنی به‌رده‌وامیمان دا، به‌ره‌ی گه‌ل له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوه‌ستێ\”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوكات \”جه‌خت له‌ وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ گیانی هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستمان كاك شێخ لاهور و ته‌واوی هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ئه‌ستۆی سه‌رۆكی خۆسه‌پێن و له‌یاسا ده‌رچووی یه‌كێتیی نوێیه‌\”. 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ \”له‌دواجار بڕیار له‌ دانانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك درا له‌ ڕووی یاسایی و په‌یوه‌ندیه‌كان و میدیا، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو رێگا راسته‌كان بگرینه‌ به‌ر بۆ ریسواكردنی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڤاڵانمان له‌ لاله‌زاری شاری سلێمانی ئه‌نجام درا\”.

شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند كه‌ \”هه‌ر لێره‌وه‌ش بۆ ڕای گشتی و هه‌موو هاوهه‌لوێستانمان ڕاده‌گه‌ێنین به‌رده‌وام ده‌بین كۆل ناده‌ین\”.

PM:11:53:23/08/2025

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *