وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق: هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ نه‌وت راده‌ستی‌ سۆمۆ بكات

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ نه‌وت راده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق بۆ رووداو وتی‌: \”هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ نه‌وت راده‌ستی‌ كۆمپانیای‌ به‌ بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق (سۆمۆ) بكات\”.

وتیشی‌: \”پێشكه‌وتنی‌ گه‌وره‌ له‌ دۆسێی‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌دیهاتووه‌ و هه‌ندێك پرسی‌ ته‌كنیكی‌ كه‌م ماون چاره‌سه‌ر بكرێن\”.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ \”كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن\”.

راشیگه‌یاند كه‌ \”مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دواكه‌وتووه‌ و پێویسته‌ هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن\”.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 19ی‌ ئابه‌، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ حوزه‌یران و ته‌مووزی‌ رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی‌ سه‌ختی‌ داراییدان.

PM:04:40:19/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 8
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *