مەزڵووم عەبدی: خەڵكی كۆبانێ‌ لەژێر گەمارۆیەكی خنكێنەردان

بینەر: (954)

لە 11مین ساڵوەگەڕی تێكشكاندنی داعش لە كۆبانێ‌، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ” هەسەدە” پەیامێكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 26ی كانوونی دووەم، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە X ڕای گەیاند، لە كاتێكدا یاد و شكۆی سەركەوتنی كۆبانێ بەرز ڕادەگیرێت، ئێستە خەڵكی ئەو شارە لەژێر گەمارۆیەكی خنكێنەردان و ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی زۆر قورس دەبنەوە.

“كۆبانێ لە پێناو پاراستنی مرۆڤایەتی و جیهان لە هەڕەشەكانی تیرۆر، قوربانییەكی بێوێنەی داوە، بۆیە ئێستە كاتی ئەوەیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وڵاتانی جیهان بەرپرسیارێتی و سۆزداریی خۆیان بەرانبەر بەو قوربانیدانە نیشان بدەن و پابەندی بەڵێنەكانیان بن بۆ پاراستنی شارەكە لەو هێرش و گەمارۆیانەی كە ڕووبەڕووی بووەتەوە” مەزلووم عەبدی وای نووسیوە.

كۆبانێ لەو سەردەمەدا بە پشتیوانیی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە توانی سەركەوتنێكی مێژوویی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئێستە كە شارەكە جارێكی تر كەوتووەتەوە ژێر گوشاری سەربازی و گەمارۆی هێزەكانی سەر بە دیمەشق، فەرماندەیی هەسەدە داوای دەستوەردانی جیهانی دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *