ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ده‌ڵێ، گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستان بۆ عێراق پلانێكى ئه‌مه‌ریكییه، بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌یه له عێراقدا و دژ به ئێرانه. ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌م لێدوانه‌ى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى هه‌سه‌ده پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له گرتووخانه‌كانى سووریاوه بۆ عێراق، پلانێكى ئه‌مه‌ریكى بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده” نه‌بووه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه تا ئاژاوه بۆ عێراق دروست بكات و تا ئێران سه‌رقاڵ بكات و تواناى ببات.
ماڵپه‌ڕه‌كه لێدوانێكى ئه‌لدار خه‌لیلى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى رۆژئاواى كوردستان. ئاڵدار خه‌لیل ده‌ڵێ، “ئاگربه‌ستى ئه‌مدواییه له‌سه‌ر داواى هه‌سه‌ده نه‌بووه، به‌ڵكو داوایه‌كى ئه‌مه‌ریكى بووه، بیرۆكه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه گه‌ره‌نتى گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش بكرێت بۆ عێراق”.
هه‌فته‌ى رابردوو نزیكه‌ى 150 تیرۆریستى داعش له گرتووخانه‌كانى گوێزرانه‌وه عێراق و عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه ئاماده‌یه دادگاییان بكات.
















Leave a Reply