په‌یامێك له‌ پارێزگاری‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ لاله‌زار

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ لاله‌زار، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ هیواداره‌ \”یاساسه‌روه‌ریی و ئاشتیی جێی هه‌ر بژارده‌یه‌كی تر بگرێته‌وه‌\”.

د. هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ \”به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌، پرسه‌و په‌ژاره‌و ماته‌مینیی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌؛ ده‌رده‌بڕین، كه‌ له‌ پێكدادان و ڕوداوه‌ نه‌خوازراوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا؛ بوونه‌ قوربانیی\”.

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: \”داواخوازین خوای گه‌وره‌ ئارامیی به‌ هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و جێگایان؛ به‌هه‌شت بێت، ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ هه‌موو برینداره‌كان ده‌خوازین\”.

د. هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”به‌هیوای ئه‌وه‌ی یاساسه‌روه‌ریی و لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیی جێی هه‌ر بژارده‌یه‌كی تر بگرێته‌وه‌و، له‌هیچ دۆخێكدا؛ خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد؛ نه‌ڕێژرێت\”.

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س برینداربوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.

PM:02:08:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *