هاوسەری لاهور شێخ جەنگی: هەشتی تەموز لاهور شێخ جەنگی گەورە کرد، ئەمجارەش گەورەتر و خۆشەویستر بوو

بینەر: (1.7K)

\"\"

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئابی 2025، هاوسەری لاهور شێخ جەنگی باسی لە رووداوەکانی 21 و 22ی ئەم مانگە کرد و بە رووداوی راگەیاند، \”بە زیاتر لە 100 درۆن هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەمان\”.

ئاماژەی بەوەکرد، \”ئەو شەوە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چوونەتە سەر ماڵی باوکیشم، دوای 10 ساڵ لە کۆچی دوایی دایکم دەرگای ژوورەکەی دایکمیان کردووەتەوە و شتەکانیان بردووە\”.

گەشە حەمە چاوشین وتی، \”لە دوای رووداوەکانی 8ی تەموزی 2021وە ئێمە هەڕەشەمان لێدەکرێت، هەروەها پێشتریش بافڵ تاڵەبانی هاتووەتە بەردەم ماڵەکەمان ئۆتۆمبێلەکەی سوڕاندووەتەوە\”.

وتیشی، \”نازانین بۆچی حکومەت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رۆژی هەینی ناکات و بۆ ناپرسێت ئەم دۆخە چییە\”.

هاوسەرەکەی لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند، \”شانازی بە لاهور دەکەم، چونکە دلسۆزی میللەتەکەی بووە، هەروەها لاهور شێخ جەنگی مێژوویەکی وای هەیە خەڵک شایەتی دڵسۆزییەکەی دەدەن\”.

جەختی لەوەشکردەوە، \”لاهور شێخ جەنگی بەو دەستگیرکردنە نەشکاوە، بەڵکو ئەمە کارێکی ناشرین بوو کراوە و دەچێتە مێژووی حزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان\”.

ئاماژەی بەوەشدا، \”کچەکەم دەڵێت بۆ بە زللە لە باوکم دەدەن و بۆچی ژوورەکەمیان والێکردووە\”.

سەبارەت بە قسەکردنی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دوا دەستگیرکردنی گەشە حەمە چاوشین ئاشکرایکرد، \”دوای دەستگیرکردنی لاهور یەکجار پەیوەندیی پێوەکردووە و پی وتوم، دۆخم باشە\”.

لە کۆتایی وتەکانیشیدا وتی، \”هەشتی تەموز لاهور شێخ جەنگی گەورە کرد، ئەمجارەش گەورەتر و خۆشەویستر بوو\”.

شه‌وی‌ 21ی ئابی 2025، هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای نزیکەی چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی هەینی 22ی ئابی 2025 میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەیان راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

AM:10:52:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 24
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *