مسته‌فا عه‌بدوڵا وه‌ردی له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ لاله‌زار كوژرا

بینەر: (1.4K)

\"\"

وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
مسته‌فا حاجی عه‌بدوڵا وه‌ردی كه‌ گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێره‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ لاله‌زار له‌ شاری‌ سلێمانی كوژرا.

مسته‌فا حاجی عه‌بدوڵا وه‌ردی كه‌ له‌دایكبووی ساڵی 2005ـه‌، ساڵێك بوو وه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ نووسینگه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل له‌ هه‌ولێر ده‌وامی ده‌كرد.

ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری‌ ئه‌و گه‌نجه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان كوژراوه‌ و له‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی-یه‌وه‌ داوایان لێكراوه‌ كه‌ بچن ته‌رمه‌كه‌ی‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، گه‌نجه‌كه‌ به‌ گولـله‌ كوژراوه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن و دواتر ده‌یبه‌نه‌وه‌ چۆمان و بڕیاره‌ له‌ گۆڕستانی گوندی وەردە لە قەزای چۆمان بەخاك بسپێردرێت.

شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ 21 له‌سه‌ر 22ی‌ ئابی‌ 2025 هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌سه‌ له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

PM:06:11:23/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *