سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: شه‌وی رابردوو له‌ سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه‌ بووین

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز –
 ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ \”شه‌وی رابردوو له‌ سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه‌ بووین\”، ده‌شڵێت: \”له‌م كات و ساته‌دا كه‌ی ره‌وایه‌ خوێنی رۆڵه‌ی میلـله‌ته‌كه‌مان بڕژێت\”.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی‌: \”به‌داخ و حه‌سره‌ته‌وه‌ شه‌وی رابردوو له‌ سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه‌ بووین\”.

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: \”له‌م كات و ساته‌دا كه‌ هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی مووچه‌ و سه‌قامگیری بژێوی بوون و میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رده‌دم چه‌ندین ته‌حه‌دیاته‌، كه‌ی ڕه‌وایه‌  ناسه‌قامگیری ئه‌منی بۆزیاد بكرێ و خوێنی رۆڵه‌ی میله‌ته‌كه‌مان برژێت\”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌. ده‌خوازین په‌نا بۆ یاسا و داگا ببرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان\”.

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

AM:10:29:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *