سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خانه‌واده‌ی قوربانیانی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ لاله‌زار ده‌كات و داوای‌ دان به‌خۆداگرتن ده‌كات

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز- 
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری‌ عێراق سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خانه‌واده‌ی قوربانیانی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌كات و داوای‌ دان به‌خۆداگرتن ده‌كات، ده‌شڵێت: \”جه‌خت له‌ په‌نابردنه‌ به‌ر رێكاره‌ یاسایی و دادوه‌رییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌\”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 22ی‌ ئابی‌ 2025 سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ \”سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێریی ئه‌و ڕووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ی كرد كه‌ شاری سلێمانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ شاره‌كه‌دا و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تر\”.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌ڵێت: \”جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی دانبه‌خۆداگرتن و په‌نابردنه‌ به‌ر ڕێكاره‌ یاسایی و دادوه‌رییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و دوور له‌ توندوتیژی، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت و ئاسایش و سه‌قامگیریی هاووڵاتیان بپارێزێت\”.

هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار \”سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات، و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران ده‌خوازین\”. 

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”خوای گه‌وره‌ سلێمانی و دانیشتووانه‌كه‌ی و هه‌موو عێراقییه‌كان له‌ هه‌موو ناخۆشی و خراپه‌یه‌ك بپارێزێت\”.

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

PM:03:58:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 12
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *