سروه‌ عه‌بدولواحید: نه‌وه‌ی‌ نوێ به‌بێ‌ شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی خۆی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
 سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌ رایگه‌یاند كه‌:

*ده‌ستگیركردنی‌ شاسوار عه‌بدولواحید بڕیارێكی‌ ته‌واو سیاسییه‌.
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هه‌ر شتێكیان وت پێچه‌وانه‌كه‌ی‌ راسته‌.
پرس و راوێژمان به‌ دادوه‌ران و شاره‌زایانی‌ بواری‌ یاسا كردووه‌، هه‌مووان ده‌ڵێن بڕیاره‌كه‌ سیاسییه‌.
*ده‌یان گه‌نده‌ڵكار و به‌رپرسی‌ تۆمه‌تبار هه‌یه‌ بۆچی‌ دادگا ئه‌وانه‌ ده‌ستگیر ناكات.
*بۆچی‌ كه‌س له‌سه‌ر دزینی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دادگایی ناكرێت.
*شاسوار عه‌بدولواحید وتوویه‌تی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دز و درۆزنن.
*پارتی‌ و یه‌كێتی‌ مووچه‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌دزن و دیار و ئاشكرایه‌.
*له‌ دۆسیه‌یه‌كدا شاسوار عه‌بدلواحید تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ پشتگیریكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ خۆپیشاندانێك كه‌ له‌ 2020دا له‌ كه‌لار ئه‌نجام دراوه‌.
*یه‌كێك له‌ سكاڵاكان ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ شاسوار عه‌بدولواحید پۆسته‌ری‌ كاندیدی‌ دڕاندووه‌.
* شاسوار عه‌بدولواحید له‌ ده‌ره‌وه‌ بێ‌ منه‌ت بوو له‌ زیندانیش هه‌ر بێ‌ منه‌ته‌ به‌رامبه‌ر پارتی‌ و یه‌كێتی‌.
*پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌لایانه‌وه‌ ناخۆشه‌ گه‌نجێك وه‌كو شاسوار عه‌بدولواحید شكستی‌ حوكمڕانییان پیشان ده‌دات.
*شاسوار عه‌بدولواحید ده‌یه‌وێت ژیانی‌ گه‌نج و كۆمه‌ڵگا باش بكات بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ دژی‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
*هه‌رگیز ئێمه‌ نابینن و بیریشی‌ لێناكه‌ینه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و قسه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بكه‌ین.
*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك منه‌تمان به‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ نییه‌.

*دۆسیه‌ی‌ شاسوار عه‌بدولواحیدمان به‌ هه‌موو كونسوڵخانه‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یاندووه‌.

* شاسوار عه‌بدولواحید بۆیه‌ هاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیشانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بدات له‌ هیچ شتێك ناترسێت.
*ئێمه‌ هه‌موومان شاسوار عه‌بدولواحید ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ وه‌ستانه‌وه‌ دژی‌ زوڵم و سته‌م.
*سیاسه‌تی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ روون و ئاشكرایه‌ و به‌بێ‌ شاسوار عه‌بدولواحیدیش له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
*نه‌وه‌ی‌ نوێ بڕیاری‌ داوه‌ دژی‌ نه‌هاتنی‌ مووچه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ خۆپیشاندان بكات.
*چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتین بۆ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌.
*لایه‌نه‌كان به‌ده‌نگ داواكارییه‌كه‌مانه‌وه‌ نه‌یه‌ن هه‌ڵوێستی‌ دیكه‌ راده‌گه‌یه‌نین.
*بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ مووچه‌ هه‌رێم ده‌رگای‌ به‌ڕووی‌ به‌غدا داخستووه‌.
*هه‌رێم نایه‌وێت نه‌وت و داهات راده‌ست بكات و بێباكه‌ له‌وه‌ی‌ مووچه‌ دێت یان نا.
*پارتی‌ و یه‌كێتی‌ درۆ ده‌كه‌ن و خۆیان هۆكاری‌ كێشه‌ی‌ مووچه‌ن و پابه‌ندی‌ رێكه‌وتنه‌كان نابن.
*داوامان له‌ به‌غدا كردووه‌ سزای‌ كۆمپانیاكانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بدات و گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
*داواكارین بۆ یه‌كجاریش بێت دادگا سه‌ربه‌خۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و له‌ژێر ده‌ستی‌ حزبدا نه‌بن.

PM:07:30:17/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *