حاكم شێخ له‌تیف: به‌رپرسانی‌ هه‌رێم فه‌رمانبه‌رانیان برسی كردووه‌ و موچه‌كانیان ناده‌ن و پرۆژه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
 له‌ وتارێكدا له‌ژێر ناوی‌ \”حكومه‌ت له‌ نێوان پڕۆژه‌ی ئابووری و مووچه‌دا\”، حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی‌ بواری‌ یاسا و په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق نووسیویه‌تی‌: \”ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هه‌ر حكومه‌تێك له‌ پێشه‌وه‌ دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانیه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه‌ ئه‌وه‌ی كرد ئینجا ئه‌گه‌ر بودجه‌ی زیاده‌ به‌رده‌ست بوو ته‌رخانی ده‌كات بۆ پرۆژه‌كان و جاده‌ و بانه‌كان\”.

حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: \”ته‌نها حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم نه‌بێت كه‌ ئه‌وه‌ی بیری نیه‌ مووچه‌یه‌\”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ \”ده‌بینین رۆژانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سنووری هه‌ولێر و دهۆك پرۆژه‌ی جیاواز له‌ بواره‌كانی رێگاوبان یان گه‌شتیاری و هتد ده‌كرێته‌وه‌ و وێنه‌ی ده‌گیرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ ته‌نها چونكه‌ خۆیان قازانجی لێده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یش خۆی پێوه‌ با بده‌ن و بڵین كوردستان له‌ ناوچه‌كانی تری عیراق پێشكه‌وتووتره‌\”.

ده‌شڵێت: \”ئه‌و خۆبادانه‌ كاتێك جوانه‌ و لێیان دێت ئه‌گه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دابین كردبێت و تێریان كردبن\”.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ \”بڕێكی زۆری بودجه‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان سه‌رف ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌موو وه‌ك وتم له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌\”.

ئه‌و شاره‌زا یاساییه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ \”له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت حكومه‌ت له‌ پێشه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان دابین بكات له‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی، ئینجا ئه‌وه‌ی زیاد بوو ته‌رخانی بكات بۆ پرۆژه‌\”.

باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ \”ئه‌مان (به‌رپرسانی‌ هه‌رێم) به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان برسی كردووه‌ و موچه‌كانیان ناده‌ن و پرۆژه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن\”.

PM:08:20:18/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 8
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *