یاری رۆبلۆكس لە كوردستان قەدەغە كرا

👁️بینەر: (0)

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگەدار كردووەتەوە، کە یاری “ڕۆبلۆكس” سانسۆر بكەن و لەناو پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەی بكەن.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتەكە كە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 3674 بڕیاری دا، بە زیادكردنی یاری ڕۆبلۆكس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیكەیشنانەی كە پێشووتر سانسۆر كراون.

وەزارەتەكە سەرجەم كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی كوردستان ئاگەدار كردەوە، دەبێت پابەند بن بە قەدەغەكردنی یاری ڕۆبلۆكس لەناو پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *