ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، “عێراق به به‌هاى 100 ملیار دینار گه‌نمى له ده‌ریاى مردوو كڕیوه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له ڤیدیۆیه‌كدا، باس له دۆسیه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ده‌كات و دۆسیه‌یه‌كى سه‌یر ئاشكرا ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له ته‌واوى په‌یج و ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مه‌عموورى باس له‌وه ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق به به‌هاى 400 ملیار دینار گه‌نم به ناوى “پله به‌رز” ده‌كڕێت، بۆ هه‌ر تۆنێك ملیۆنێك و 100 هه‌زار دینار ده‌كات، ئه‌و گه‌نمه وه‌ك ئه‌وانى تر نییه به 700 هه‌زار و ئه‌و جۆره نرخانه بێت. ئینجا مه‌عموورى ده‌ڵێ، “به به‌هاى 100 ملیار دینار گوایه گه‌نم له ناوچه‌یه‌كى عێراق كراوه، ئه‌و كه‌سه‌ى كۆد و لۆكه‌یشنى شوێنه‌كه‌ى داوه، كه لێى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ناوچه له عێراق نییه، به‌ڵكو له ده‌ریاى مردووه”.
















Leave a Reply